به فه‌رمی رۆیشتنی یاریزانێك له مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاندرا
بەرگریکاری فره‌نسی یانەی مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئێڤەرتۆن گەیشتە رێکەوتن و لە قۆناخی دووەمی پرێمەرلیگ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017 له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاوبۆته‌وه، شنایدەرلین بڕی گرێبەستەکەی ٢٢ ملیۆن پاوەندە.
شنایده‌رلین له قۆناخی یەکەمی پرێمەرلیگ تەنھا لە سێ یاریدا بەشداری یارییه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كانی كرد‌و، له‌سه‌ر داخوازی مۆرینهۆ بەرپرسانی یانەکەی ئه‌م یاریزانه‌یان به‌ڕێكرد.
شنایده‌رلینی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی ساوهامپتۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد كرد، به‌ڵام به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكاته‌وه.