پارتی و یەكێتی راگەیاندراوێكی ھاوبەش بڵاو دەكەنەوە
چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و كێشە سیاسییەكانی كوردستان تاوتوێ كراوە
K24 – ھەولێر
ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیان راگەیاندراوێكی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە و رایانگه‌یاند لەكۆبوونەوەكەدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ھەردوولا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی تاوتوێ كراوە.
دەقی راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی
له روانگه‌ى هه‌ستكردن به ئه‌ركه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى كه هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنى به‌رژوه‌ندییه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانى دواى ڕاپه‌رین كه به خوێن و خه‌بات به ده‌ست هاتوون و له ئاكامى كارى هاوبه‌ش و ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوماڵى كوردستانى بووه، ئه‌مڕۆ شاندى مه‌كته‌بى سیاسیى هه‌ردوولا له شارى هه‌ولێرى پایته‌خت كۆبوونه‌وه و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: پێوه‌ندیى نێوان هه‌روولا: بۆ زیاتر پته‌وكردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنى پێوه‌ندییه‌كان به‌پێى ئه‌ركه‌كان و هه‌لومه‌رجى نوێ، به‌تایبه‌تى له بوارى حوكمڕانى و په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و په‌یوه‌ندیى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال و وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهاندا، كه له ئاست گۆڕانكارییه خێرا و زۆره‌كانى ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له به‌رژوه‌ندیى گه‌لى كوردستاندا بێت.
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه و گرفته‌كانى هێزه سیاسییه‌كانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریى یاسا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبارى یه‌كتر.
سێیه‌م: چۆنیه‌تیى چاره‌كردنى قه‌یرانى دارایى كه به‌رۆكى خه‌ڵكى كوردستان بهگشتىی و مووچه‌خۆرانى به‌تایبه‌تى گرتووه، بۆیه هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوكار بین بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاى چاره‌كردن و ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌و بوارانه‌ى پێویستن كه ببێته مایه‌ى دابینكردنى بژێویى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و دابینكردنى مووچه بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به بوارى نه‌وت و گاز و دابینكردنى شه‌فافیه‌تى زیاتر و پێویست.
چواره‌م: دانانى ڕێوشوێنى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.
پێنجه‌م: دانانى كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تیى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراق و هه‌ر لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى ناوچه‌كانى مادده‌ى140 له ئاینده‌یه‌كى دیاریكراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییى كوردستان.
شه‌شه‌م: كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى به زوویى بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك كه سه‌ره‌نجام بتوانین كۆى كێشه‌كان چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ دابنێین.
مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نێشتمانیى كوردستان.
مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
11/1/2017