یانه‌ی پارتێزان بلگرادی سڕبیا سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
له به‌شداریكردنی خوله ئه‌ورووپاییه‌كان سڕ ده‌كرێت
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕووپا به‌فه‌رمی یانه‌ی پارتیزان به‌لگرادی سڕبی بۆ 3 وه‌رزی داهاتووی خولی ئه‌وڕوپییه‌كان بێبه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕووپا له راگه‌یاندراوێكدا یانه‌ی پارتیزانی سڕبی بۆ 3 وه‌رزی داهاتوو سڕ له له چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ سڕ كرد، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كان و پێشێلكردنی یاساكانی نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 25 ملیۆن یۆرۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فێدراسیۆنی ئه‌وڕووپا بۆ میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه كه بلگراد له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو، 3 جار یاساكانی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشێل كردووه و هه‌ر به‌مهۆیه‌وه ئه‌م سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
یانه‌ی پارتیزان به‌لگراد له خولی ناوخۆی سڕبیا له ئێستادا به جیاوازی 6 خاڵ له دوای یانه‌ی رێد ستاری پێشه‌نگ ده‌بینرێت.