مه‌سرور بارزانی: ئایيندهیهكی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێشدایه
وه‌زیرێكی ژاپۆن: هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن گرنگه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتی ژاپۆن له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ باشتر فه‌راهه‌مكردنی به‌رژوه‌ندی دوولایه‌نه و به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتووش وه‌سفيكرد.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند، ئایيندهیهكی گه‌ش بۆ گه‌لی كوردستان له‌پێشدایه، كه به‌هۆیه‌وه ناوچه‌كه سه‌قامگیریی و بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌یه‌كی كۆبوونهوهیهكدابوون، كه تێیدا هه‌ریه‌ك له كێنتارۆ سۆنۆرا, وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن, فۆمیۆ ئاوای باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و كاتسۆمی مۆریاسۆ كونسووڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.
له‌لای خۆیه‌وه كێنتارۆ سۆنۆرا به‌ڕێز و پێزانینه‌وه باسی له قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
كێنتاریۆ راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن زۆر گرینگه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ندی پته‌ويان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت و گوتی: "له پلاندایه ئه‌و پهیوهندیيانه فراوان بن و بواره‌كانی كولتوور, په‌روه‌رده و ژێرخانیش بگرێته‌وه".
ا. م
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)