ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی راھێنەرە سەربازییەکانی لە کوردستان درێژ کردەوە
دهبێت بڕیارهكه له پهرلهمانیش پهسهندبكرێت
K24 - ههولێر:
ستێفن سەیبێرت گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، رایگەیاند، ماوهی مانهوهی راھێنەرە سەربازییەکانیان کە مهشق و راھێنانی سهربازی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن لە شەڕی دژی داعش، ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ دەکەنەوە.
سەیبێرت ئاشکرایکرد، ئەندامانی کابینەی حکوومەتی وڵاتەکەی، بە ھۆی بەردەوامی شەڕی ئهو رێكخراوه توندڕهوه، رەزامەندییان نیشانداوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی راھێنەرە سەربازییەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام پێویستە دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیاش بدەست بھێنێت.
گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشداوە لە ماوەی رابردوودا لە ئەرکەکانیان سەرکەوتوو بوون و ژمارەی راھێنەرکانیان 150 راھێنەرە و تا 31 کانوونی دووەم/ یهنایهری 2018 لە راھێنەکانیان بە پێشمەرگە بەردەوام دەبن.