ئاگاداریەك لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی ماوەی یەك مانگ دیار دەكات

K24 – ھەولێر

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، خانەنشینانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی یەك و دووی ھەولێر بكەن.

لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی ھەولێر /1 و ھەولێر/2، کە دەکاتە ناو (سەنتەری شاری ھەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (15/1/2017 تا 15/2/2017)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن".

روونیشكراوەتەوە: "بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەکانیان، وە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان کارتی نشیتیمانیان ھەبێت".