له په‌رله‌مانی توركیا شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه روویدا
له‌سه‌ر ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه
K24 – هه‌ولێر
له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیا له دووه‌م رۆژی گه‌نگه‌شه‌كردنی پرۆژه یاسای ده‌ستووری نوێ، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان په‌رله‌مانتاران روویدا.
له كاتی تاوتوێكردنی پێنجه‌مین ماده‌ی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ناكۆكی نێوان په‌رله‌مانتارانی پارتی دادی گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار ـ ئاكپارتی و پارتی كۆماری گه‌ل ـ جه‌هه‌په روویدا، له ئه‌نجامی پێداگری هه‌ردوو لا سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان ئاڵۆزی هاته ئاراوه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان هه‌ندێكیان روویدا.
ماده‌ی گهنگهشهكراو تایبه‌ت بوو به ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په داوای ناوبڕێكیان كرد و پاش هه‌ستانه‌وه‌یان و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان پهرلهمانتانی ئاكه‌په و جه‌هه‌په روویدا.
دواتر پاش 10 خولهك ناوبڕ، ئه‌و ماده‌یه بێ ده‌نگدانی په‌رله‌مانتارانی جه‌هه‌په په‌سندكرا.
پێشتر له په‌رله‌مانی توركیا چه‌ندین جار شه‌ڕه قسه و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په و هه‌ده‌په روویداوه.
JS