بزانه‌ دوای یارییه‌كه‌ی نێوان دهۆك و نه‌ورۆز چی روویدا؟

راستییه‌كانی یارییه‌كه‌ و داتا و تۆماره‌ مێژووییه‌كانیان ببینه‌

K24 ـ دهۆك

ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی دهۆك تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز كرده‌وه‌ و به‌ هه‌مان ئه‌نجام و به‌ گۆڵێكی بێوڵام شكستی به‌ یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی هێنا، تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌ خوله‌كی 30 له‌ رێگه‌ی جۆنیۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری كۆتدیڤواری  تۆمار كرا.

راستییه‌كانی یارییه‌كه‌

ـ هێرشبه‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز 180 خوله‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ تۆمار بكه‌ن.

ـ یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌م وه‌رزه‌ دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك بدۆڕێنێت.

ـ یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه‌دا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.

ـ جۆنیۆر دوای دووه‌مین یاری به‌ درێسی یانه‌ نوێیه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ دهۆك تۆمار كرد.

ـ یانه‌ی دهۆك سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ مێژووی خۆیدا به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز به‌ده‌ستهێنا.

ـ له‌ دوایین 7 یاریدا، دهۆك 7 جار تۆڕی نه‌ورۆزی هه‌ژاندووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز خاوه‌نی 5 گۆڵه‌.

بارودۆخیان له‌م وه‌رزه‌دا

یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ 13 خاڵ له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه‌، یانه‌ی دهۆكیش به‌ 9 خاڵ له‌ خانه‌ی پێشكۆتایی و شوێنی جارانی جێگیر بوو.

یاری داهاتوویان بزانه‌

یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاری داهاتوودا رووبه‌ڕووی زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه‌، یانه‌ی دهۆكیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت.