بزانه دوای یارییه‌كه‌ی نێوان دهۆك و نه‌ورۆز چی روویدا؟
راستییه‌كانی یارییه‌كه و داتا و تۆماره مێژووییه‌كانیان ببینه
K24 ـ دهۆك
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی دهۆك تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌ی نه‌ورۆز كرده‌وه و به هه‌مان ئه‌نجام و به گۆڵێكی بێ‌وڵام شكستی به یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی هێنا، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 30 له رێگه‌ی جۆنیۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری كۆتدیڤواری تۆمار كرا.
راستییه‌كانی یارییه‌كه
ـ هێرشبه‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز 180 خوله‌كه نه‌یتوانیوه گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
ـ یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌م وه‌رزه دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك بدۆڕێنێت.
ـ یانه‌ی نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
ـ جۆنیۆر دوای دووه‌مین یاری به درێسی یانه نوێیه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ دهۆك تۆمار كرد.
ـ یانه‌ی دهۆك سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خۆیدا به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز به‌ده‌ستهێنا.
ـ له دوایین 7 یاریدا، دهۆك 7 جار تۆڕی نه‌ورۆزی هه‌ژاندووه، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز خاوه‌نی 5 گۆڵه.
بارودۆخیان له‌م وه‌رزه‌دا
یانه‌ی نه‌ورۆز به 13 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، یانه‌ی دهۆكیش به 9 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی و شوێنی جارانی جێگیر بوو.
یاری داهاتوویان بزانه
یانه‌ی نه‌ورۆز له یاری داهاتوودا رووبه‌ڕووی زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه، یانه‌ی دهۆكیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت.