راهێنه‌ری گازی باكوور كێشه‌یه‌كی له تیپه‌كه‌ی هه‌یه و پێی نادۆزرێته‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ كه‌ركووك
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی تۆپی پێی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گازی باكوور و برایه‌تی سیناریۆی قۆناخی یه‌كه‌میان دووباره كرده‌وه و، به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 كانوونی دووه‌می 2017، له شاری كه‌ركووك یانه‌ی گازی باكوور میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات و هه‌ریه‌كه‌یان به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت.
راهێنه‌ری گازی باكوور چی ده‌ڵێت؟
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود راهێنه‌ری یانه‌ی گازی باكوور له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامی یارییه‌كه پیشاندا و گوتی: له‌وه‌ته‌ی بوومه‌ته راهێنه‌ری گازی باكوور وه‌ك ئه‌مڕۆ خراپ یاریمان نه‌كردووه.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود كه یه‌كێكه له دیارترین راهێنه‌ره‌كانی كوردستان، ده‌شڵێت: ئێمه خاوه‌نی یاریزانی باشین و پشتگیری باش ده‌كرێین و هیچ كه‌موكوڕییه‌كمان نییه، به‌ڵام له ئه‌نجامه‌كه‌م رازی نیمه و كێشه‌یه‌ك له تیپیهكهمدا هه‌یه پێم نادۆزرێته‌وه.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ده‌شڵێت: یانه‌ی برایه‌تیش ئه‌مڕۆ خراپ ده‌ركه‌وتن، به‌وپێیه‌ی نه‌یانتوانی خراپی ئێمه بقۆزنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر باشبان ده‌بوو له ئێمه‌یان بردبایه‌وه.
راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات؟
محه‌مه‌د حه‌مه‌خان راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی له دوای یارییه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌وان له هێڵی پێشه‌وه‌یه، ده‌شڵێت: كێشه‌ی ئێمه گۆڵتۆمارنهكردنه و، به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌م كێشه‌یه‌مان پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
یانه‌ی برایه‌تی به 11 خاڵ هه‌ر له خانه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزی پێشه‌نگ بۆ 2 خاڵ كه‌مكرده‌وه، یانه‌ی گازی باكووریش یارییه‌كی كه‌متر له برایه‌تی كردووه و به 10 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت.