هێزه‌كانی عێراق باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
له هه‌مواری نوێی ده‌ستووری توركیا گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینی 13 كانوونی دووه‌می 2017 له باكوور و رۆژهه‌لاتی به‌ری چه‌پی موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی حكومه‌تی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و نزیكی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بنه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر كۆمه‌ڵگه‌ی كارگێڕی موسڵیان كۆنترۆڵ كرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قایمه‌قامیه‌تی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوونه‌به‌ره و ئاڵای عێراقیان له سه‌ر بیناكانیان به‌رز كرده‌وه.
هێزه‌كانی عێراقی هه‌روه‌ها به‌ره‌و كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و گه‌ڕه‌كی فه‌یسه‌لییه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر ده‌ستیان به‌سه‌ر دووه‌م پردی موسڵ (پردی حوریه) گرت و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر ئه‌م پرده به‌رز كرده‌وه.
هێرشی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی عێراق له به‌ری چه‌پی موسڵ له چوارچێوه‌ی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ دایه كه رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراق له پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی "سه‌درییه"یان له نزیك گه‌ڕه‌كی نه‌بی یونس كۆنترۆڵ كرد.
هێزه‌كانی عێراق له باكووری چه‌پی موسڵ نزیكی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوونه‌ته‌وه كه نزیكین له زانكۆی موسڵ و چه‌ندین رێگه‌ی سه‌ره‌كیش كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی دژه تیرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعدی به كوردستان24 رایگه‌یاند شه‌ڕ له به‌ری چه‌پی موسڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی دێت.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ كه به "پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ماری كۆبرا" ناوی بردووه، تا سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.
داعش رۆژی 10 حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ گرت و دوای چه‌ند رۆژێكیش ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌شینی عێراق گرت.
JS