ئه‌ستێره‌كانى بارسێلۆنا پێشوازى له ناديه موراد ده‌كه‌ن
سه‌ردانی باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنای كرد و له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
نادیه موراد، ئه‌و كچه كورده رزگاربووه‌ی ده‌ستی داعش، له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شاری بارسێلۆنا كردوویه‌تی، سه‌ردانی باره‌گای یانه‌ی بارسێلۆنای كرد و له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی و لویس سوارێزه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
كچه كورده ئێزیدیه‌كه له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و گوتی: "ئێمه له دووره‌وه هانتان ده‌ده‌ین و خۆشمان ده‌وێن".
نادیه موراد جگه له وه‌رگرتنی درێسێكی ئه‌و یانه‌یه و واژووكرانی له‌لایه‌ن مێسی و هاوڕیكانییه‌وه، چاوی به تیپی تۆپی پێی خانمانی بلاوگراناش كه‌وت و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ خانمانی یانه‌ی بارسێلۆنا گرت جگه له‌وه‌ش، وێنه‌یه‌كی یادگاریی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مێسی و سوارێزی دیارترین ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا گرت.
له‌لایه‌كی دیكه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی پێشوازیی له نادیه موراد كرد و درێسێكی تایبه‌تی به‌ناوی خۆیه‌وه پێشكه‌شی كچه كورده‌كه كرد، كه نادیه موراد شه‌وی چوارشه‌ممه له كامپ نوو ئاماده‌ی یاریی بارسێلۆنا و بلباویش بوو و له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر دڵخۆشی خۆی به دیداری ئه‌ستێره و یاریزانانی بارسا ده‌ربڕیوه.
نادیه موراد، یه‌كێك بوو له‌و كچه كورده ئێزیدیانه‌ی رزگاربووی ده‌ستی داعش و له ماوه‌ی رابردووش په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی ساخارۆفی بۆ مافه‌كانی مرۆف و ئازادی بیروڕا به‌خشیه ئه‌و خانمه كورده.