10 خه‌سڵه‌تى پێشبينى نه‌كراو ئاماژه‌ن بۆ زيره‌كييت
ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك له‌و خه‌سڵه‌تانه پێشتر به نه‌رێنى وه‌سفده‌كران و داوا ده‌كرا، مرۆڤ خۆى لێيان به دوور بگرێت، به تايبه‌تى دره‌نگ خه‌وتن له شه‌ودا و سازكردنى پشێوى و قه‌ره‌باڵغى.
K24 – هه‌ولێر:
زانايان 10 خه‌سڵه‌ت و تايبه‌تمه‌ندييان وه‌ك ئاماژه‌ى روون بۆ راده‌ى زيره‌كى ده‌ستنيشان كردووه، ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك له‌و خه‌سڵه‌تانه پێشتر به نه‌رێنى وه‌سفده‌كران و داوا ده‌كرا، مرۆڤ خۆى لێيان به دوور بگرێت، به تايبه‌تى دره‌نگ خه‌وتن له شه‌ودا و په‌رشوبڵاوى له ماڵ و كاتى كاركردندا.
يه‌كه‌م: به‌كارهێنانى ده‌ستى چه‌پ:
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه، به‌كارهێنانى ده‌ستى چه‌پ و راده‌ى شيكار ولێكدانه‌وه‌ى ئه‌ركه بيركارييه‌كان په‌يوه‌ندييان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه.
له زانكۆى ليڤه‌رپوڵ و ميلانۆ توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى به به‌شدارى 2300 قوتابى ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه، چه‌په‌وانه‌كان باشتر ده‌توانن شيكارى هاوكێشه بيركارييه‌كان بكه‌ن.
دووه‌م: قه‌ره‌باڵغى و په‌رتوبڵاوى:
پێشتر به‌ڕێوبه‌ران سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نووسينگه‌كانيان به پوخته‌يى رابگرن و هه‌موو شتێك له شوێنى خۆي‌دا بێت، به‌ڵام توێژه‌رانى زانكۆى گرونينگن له 2012 توێژينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت كه‌سێكى فه‌وزه‌وى و په‌رشوبڵاو زياتر زيره‌كه و بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه‌ى هه‌يه له كه‌سێكى پابه‌ندبوو به رێكوپێكييه‌وه. توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، ئه‌وانه‌ى په‌رشوبڵاون، زياتر ته‌ركيز و بيركردنه‌وه‌يان تيژتره له‌وانه‌ى ديكه. ئه‌نشتاين و نووسه‌رى به‌ناوبانگ رۆڵد دال به په‌رشوبڵاوى به‌ناوبانگ بوونه.
سێيه‌م: زێده‌ڕۆيى له سوێندخواردن:
توێژينه‌وه‌يه‌كى ساڵى 2014 ده‌ريخستووه، ئه‌وانه‌ى سوێندى زۆر ده‌خۆن، زيره‌كى و رۆشنبيرييان باڵاتره، زۆر سوێندخواردن ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه‌سه‌كه ته‌مبه‌ڵه يان خوێنده‌وار نييه.
چواره‌م: تواناى به پێكه‌نينهێنانى كه‌سانى ديكه:
دكتۆر جيل گرينگرۆس، پزيشكى ده‌روونى زانكۆى ئابيريستويس ده‌ڵێت: په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێز له نێوان هه‌ستى خۆشى و پێكه‌نين و راده‌ى زيره‌كييدا هه‌يه.
توێژينه‌وه‌يه‌ك كه له 2010 ئه‌نجامدراوه ده‌ريخستووه، پێكه‌نينى خه‌ڵك ئاماژه‌يه بۆ تواناى داهێنان و زيره‌كييه‌كى زۆر.
پێنجه‌م: شه‌وبێدارى:
له 2009 توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى دره‌نگى شه‌و ده‌خه‌ون، زياتر زيره‌كن له‌وانه‌ى زوو ده‌خه‌ون. توێژينه‌وه‌ى ديكه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، شه‌وبێدارى تواناى عه‌قڵ و بيركردنه‌وه به‌هێز ده‌كات و ئه‌وانه‌ى زۆرتر ده‌مێننه‌وه زۆرتر تواناى خستنه‌ڕووى بيرۆكه و بۆچوونى نوێيان هه‌يه. به گشتى شه‌وبێداران حه‌زيان له سه‌روه‌ت و سامان هه‌يه و ده‌خوازن به‌ده‌ستى بهێنن.
شه‌شه‌م: سێكس نه‌كردن له هه‌رزه‌كارييدا:
توێژه‌ران گه‌يشتووه‌نه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه سێكس نه‌كردن له سه‌رده‌مى پێگه‌يشتن و هه‌رزه‌كاريدا تواناى زيره‌كى زياد ده‌كات و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى له كاتى پێگه‌يشتندا سێكس ده‌كه‌ن، زيره‌كييان كه‌متره، چونكه ئه‌و قۆناغه مێشك به‌هێز ده‌بێت و تواناكانى به‌ده‌ستده‌هێنێت.
حه‌وته‌م: نيگه‌رانى به‌رده‌وام:
ساڵى رابردوو توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى بڵاوكرايه‌وه و تێيدا ده‌ريخست ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وام هه‌ست به نيگه‌رانى و دوودڵى ده‌كه‌ن، راده‌ى زيره‌كييان زياتره له‌وانه‌ى ئه‌و هه‌سته‌يان نييه.
هه‌شته‌م: به ئاسانى چێژوه‌رگرتن:
توێژه‌ران له‌و بڕوايه‌دان، زيره‌كه‌كان متمانه‌يه‌كى زۆريان به خۆيان هه‌يه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاماژه به مه‌وداى تواناى خۆيان نه‌ده‌ن، پێچه‌وانه‌ى كه‌سانى ئاسايى. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانى ناشايسته زياتر زێده‌ڕه‌وى ده‌كه‌ن له هه‌ڵسه‌نگاندن و گه‌وره پيشاندانى تواناكانيان، چونكه تواناى كێبڕكێيان نييه و ناتوانن زاڵ‌بن و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌يانه‌وێت قه‌ره‌بووى ده‌روونيان بكه‌نه‌وه.
نۆيه‌م: به‌خێوكردنى پشيله:
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى كه ساڵى 2014 ئه‌نجامدراوه، ده‌ريخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى پشيله به‌خێوده‌كه‌ن، زۆر زياتر زيره‌كترن له‌وانه‌ى سه‌گ به‌خێو ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕاى راده‌ى زيره‌كى ئه‌و گيانله‌به‌رانه. توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، به‌خێوكارانى سه‌گ و پشيله، تايبه‌تمه‌ندى جياجيايان هه‌يه و هۆگرانى پشيه زياتر هه‌ستيار و كراوه‌ترن له هۆگرانى سه‌گ و ئه‌مان زياتر چالاكن.
ده‌يه‌م: منداڵى يه‌كه‌م:
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، خوشك و براى گه‌وره‌تر راده‌ى زيره‌كييان زياتره له منداڵى بچووكتر به شێوه‌يه‌كى گشتيى. زانايان هۆكارى ئه‌م بۆچوونه بۆ كاريگه‌رييه كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونييه‌كانى ژينگه‌ى خێزان ده‌گێڕنه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم، ده‌يلى مێل.
و: ئ.هـ