به فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا
بزانه ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌م قۆناخه چی‌یان به‌سه‌رهات
كه‌مێك پێشس ئێستا به‌فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا راكێشرا، كه تێیدا 3 یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ریال مه‌درید، بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر رزگاریان بوو.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ریال مه‌درید ـ سێلتا ڤیگۆ
بارسێلۆنا ـ ریال سوسیداد
ئه‌لكۆركۆن ـ دیپۆرتیڤۆ
ئیبار ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
بڕیاره یارییه‌كانی چوون له 18ـی ئه‌م مانگه بكرێن، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 25ـی ئه‌م مانگه ده‌بێت.
