ژمارهی ههڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی ئهوروپا لهناو داعش ئاشكرا دهبێت
"هۆشداری له گهڕانهوهیان دهدرێت"
K24 - ههولێر:
سباستيان كورز, وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاشکرایکرد, نزیكهی 10 ھەزار ھەڵگری پاسپۆڕتی وڵاتانی ئەوروپا، چوونەتە نێو رێكخراوی داعش لە عێراق و سووریا، بۆیە پێویستە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەتوندی رووبەڕوویان ببێنەوە, نەک تەنیا لە عێراق و سووریا، بەڵکو رێگەش بگرن لەوەی ھەندێ لەو توندڕەوانە بگەڕێنەوە ئەوروپا و کاری تێکدەرانە ئەنجامبدەن.