كوردێك له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ناو له منداڵه‌كه‌ی ده‌نێت "كوردستان"
له‌سه‌ر ناوی منداڵه‌كه‌ی دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێکی کوردی شەبەك دوای ھاتنی داعش, ئەو لە شاروچکەی تلکێف دەکەوێتە دەست ئەوان و لەبەر ھەبوونی پەیوەندی ئەم پیاوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و بوونی ئالای کوردستان, لە ماڵەکەیدا زۆر ئەشکەنجە دەدرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ناچاری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌رده‌وامی له ژیانی خۆیان ده‌دات، به‌و پێیه‌ی هیچ رێگه‌چاره‌ی دهربازبوونییان نابێت، له‌و ماوه‌یه‌دا, دوو کچیان ده‌بێت، ناوی یەکێکیان دەکاتە گوڵستان و ئه‌وی دیكه‌ش دەکاتە کوردستان.
لەسەر ئەمەش سێ جار داعش فرمانی سەربڕینی بۆ دەردەکات و تووشی ئەشکەنجەیەکی زیاتر ده‌بێت، بۆ ئەوەی ناوی کچەکانی لە کورديیەوە بگۆڕێت بۆ ئەو ناوانەی رەزامەندی ئەوانی لەسەرە، بەڵام ئەو ناوه‌كانییان ناگۆڕێت و ناسنامەی داعشيش بۆ کچەکانی رەتدەکاتەوە, ئێستا لە کەمپی نێرگزلی نیشتەجێبوونە.