كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوھەوا رادەگەیەنێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، راپۆرتی پێشبینییەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و بە گوێرەی راپۆرتەكە بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.
كەشناسی ئەوەی خستوەتەڕوو كە ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت.

بەپێی راپۆرتەكە سبەی ئاسمانی شارەكانی ھەولێر و سلێمانی و كەركووك لە نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، لە شاری دھۆكیش ئاسمان نیچە ھەور دەبێت.
