پێڵاوی پاژنه به‌رز چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی
هه‌یفا وه‌هبی و ئه‌لیسا و شه‌زا حه‌سوون و وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ورووپی تێدایه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه‌ی پێڵاوی پاژنه به‌رز له پێ ده‌كه‌ن جوانییه‌كی سه‌رنجراكێشیان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام زۆرێك له‌و كه‌سانه به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان و سیمبوله سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان، پێڵاوی پاژنه به‌رز له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیدا تووشی شه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا یه‌كێك له‌و ژنانه‌یه به‌م دوواییانه پێڵاوی پاژنه به‌رز شه‌رم و بێزاری تووشكردووه.
ئه‌مبه‌ر زوود، وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا له به‌رده‌م كامێراكاندا تووشهات و پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی خستی به لادا".
ئه‌و وه‌زیره ژنه له‌و كاته‌ی ده‌چووه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هۆی پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانییه‌وه خه‌یكبوو بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی، به په‌له خۆی به شیشه‌كانه‌وه گرته‌وه.
یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی فریایكه‌وت و پاژنه‌ی پێڵاوه گیرخواردووه‌كه‌ی بۆ ده‌رهێنا، ئه‌گینا كۆبوونه‌وه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌چوو، یان ده‌بوو به پێی په‌تی بچێته كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌جومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
ئه‌و ره‌وشه یه‌خه‌ی به ( هێلی تۆرنینج شمیت ) سه‌رۆكوه‌زیرانی دانیماركیش گرت، له‌سه‌ر پلیكانه‌كانی به‌رده‌م كۆشكی ئه‌لیزێ، پێڵاوی پاژنه به‌رز خستییه سه‌ر زه‌وی.
هه‌ڵوێسته‌كه زۆر ناخۆشبوو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه له رێگادا بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا بكات، كه له پاریس بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی تیرۆر و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری چارلی ئێبدۆ رێكخرابوو.
له ساڵی 2014 پێش ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئێستا كه‌وتووه‌ته نێوانیان، ئه‌نجلینا جولی و براد بیتی هاوسه‌ری تووشی رووداوێكی بێزاركه‌رهاتن، له‌و كاته‌دا بوو ده‌ڕۆیشتنه ئاهه‌نگی فێستیڤاڵی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی فیلمه بێلایه‌نه‌كان له ئه‌مریكا.
جولی له‌و كاته‌ی به رێگادا ده‌ڕۆیشت، جله‌كانی كه‌وته ژێر پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی و براد بیتی هاوسه‌ری یارمه‌تی نه‌دایه ده‌كه‌وت و ده‌یدا به زه‌وییدا.

ماریا كاری، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی، یه‌كێكی دیكه‌یه له قوربانییه‌كانی پێڵاوی پاژنه به‌رز.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 47 ساڵانه، له 16/5/2016 له ئاهه‌نگی NBCU Upfront Presentation، له‌به‌رده‌م كامێراكاندا به ته‌واوی پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كه‌ی له پێی داكه‌نرا و خه‌ریكبوو بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی.

سۆزان نه‌جمه‌ددین ژنه هونه‌رمه‌ندی سووری له كاتی ئاهه‌نگێكی رێزلێنان له میسر، پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی تووشی ره‌وشێكی ناهه‌موواری كرد و دای به زه‌ویدا.
بۆ سۆزان زۆر ناخۆشبوو، له‌و كاته‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باڵیۆزی هونه‌ر و درامای عه‌ره‌بی پێده‌به‌خشرا دووچاری ئه‌و كێشه‌یه هات، ئاماده‌بووان له كاتی كه‌وتنیدا ده‌ستیانكرد به پێكه‌نین.

ژنه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی نه‌ك هه‌ر پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی خستییه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو له به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی به شێوه‌یه‌ك كه‌ووت، له هۆشی خۆی چوو، پیاوانی ئاسایش هه‌ڵیانگرته‌وه و دوای چه‌ند خوله‌كێك به ئاگا هاته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی 11 ی ساڵی رابردوو، هونه‌رمه‌ند سه‌ما میسری له‌سه‌ر فه‌رشه‌كانی فێستیڤاڵی سینه‌مایی قاهیره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێڵاوه پاژنه به‌رزه‌كانی له پێی داكه‌نرا، هاوسه‌نگی تێكچوو.
ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده ساتێكی ناخۆشی به نسیب بوو، چونكه له‌به‌رده‌م كامێراكاندا كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی 2015 له شاری دوبه‌ی، پێڵاوی پاژنه به‌رز ژنه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی(ئه‌لیسا) ی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ خسته سه‌ر زه‌وی، بۆیه به پێكه‌نین خۆی له‌و هه‌ڵویسته رزگاركرد و داوای له ئاماده‌بووان كرد، به هانایه‌وه بچن.
كچه هونه‌رمه‌ندی عێراقی شه‌زا حه‌سوون، یه‌كێكی دیكه‌یه له قوربانییه‌كانی پێڵاوی پاژنه به‌رز، ئه‌ویش له كاتی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی فێستیڤاڵی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی میسری له قاهیره، كه‌وته سه‌ر زه‌وی.