دياردهيهكى گه‌ردوونى له ئاسمانى هه‌ولێر روويدا
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌ولێر بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ديارده‌ى ده‌ركه‌وتنى "سه‌گه‌كانى خۆر" له ئاسمانى شارى هه‌ولێر روويدا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌ولێر بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ديارده‌ى ده‌ركه‌وتنى "سه‌گه‌كانى خۆر" له ئاسمانى شارى هه‌ولێر روويدا.
ساڵانه له وه‌رزى زستان و پايزدا چه‌ند جارێك ده‌ركه‌وتنى ئه‌و ديارده‌يه دووباره ده‌بێته‌وه.
سه‌گه‌كانى خۆر، دیاردەیەكه لەسەر شێوەی دەركەوتنی 2 تا 3 خاڵی گەش و رووناك و رازاوە بە رەنگەكانی پەلكە زێڕینە لە لای راست و چەپی خۆرەوە دەردەكەوێت و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ شكانەوەی تیشكی خۆر بەناو كریستاڵە سەهۆڵییە شەش لایەكانی هەوری ئاست بەرزی (سیرۆستراتۆس - Cirrostratus) و پاشان شیبووەنەوەی بۆ حەوت رەنگە سەرەكییەكەی خۆی.
هەروەها ئه‌م دیاردەیە بە (خۆری ناڕاست – False Sun) یش ناودەبرێت، چونكە زۆرجار بینەر فریو دەدرێ و وا دەزانێت دوو یان سێ خۆر لە ئاسماندا دەدرەوشێنەوە!

