كوردستان24 دیمەنی ناو زانكۆی مووسڵ بڵاودەكاتەوە
ئەمڕۆ ھێزەكانی عێراق چوونەتە ناو بینای زانكۆی مووسڵ.
K24 – ھەولێر:
دواى رزگار كردنی باڵه‌خانەی زانكۆی مووسڵ لە لایەن ھێزەكانی عێراق، كوردستان24 دیمەنی ناو زانكۆی مووسڵ بۆ بینەرانی بڵاوكردەوە.
ھێزەكانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵه‌خانەی زانكۆی مووسڵ‌یان لە باكووری چەپی شارەكە كۆنترۆڵ كرد و بەرەو كۆشكەكانی سەرۆكایەتیش پێشڕەوییان كرد.
كۆنترۆڵكردنەوەی زانكۆی مووسڵ رۆژێك پاش ئەوەی ھات كە ھێزەكانی دژه تیرۆر باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، باڵه‌خانه‌ی قائيقامیه‌تی مووسڵ و فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و پلاندانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خانوو‌به‌ره و چەند گەڕەكێكیان كۆنترۆڵ كرد و دەستیشیان بە سەر دووەم پردی مووسڵدا گرت.