دوو سه‌ربازی هاوڕه‌گه‌زبازی عێراقی بۆ هاوسه‌رگیری خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌مریكا
چیرۆكه‌كانی ژیانیان ده‌گێڕنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای 12 ساڵی سه‌خت له ناو جه‌نگی عێراقدا، له كۆتاییدا، هه‌ر یه‌كه له (نایف حهربید) وه‌رگێڕی عێراقی لای هێزه ئه‌مریكییه‌كان و سه‌ربازێكی دیكه به ناوی (عه‌لامی) توانیان بهیهكبگهنهوه و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ن.
نایف چیرۆكه‌كه‌یان ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی عێراق له ساڵی 2003، ئه‌و كاته‌ی وه‌ك وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا ده‌ست به كاركردن ده‌كات، ئه‌و كاتانه‌ی ده‌یبینی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی جه‌نگه‌وه ده‌مرن، له خۆی ده‌پرسێت بۆچی من لێره‌م؟ بۆچی ئه‌م كاره ده‌كه‌م؟.
نایف ده‌ڵێت" رۆژێكیان له ته‌نیشت شه‌قامێك دانیشتبووم، گه‌نجێك به به‌رده‌ممدا تێپه‌ڕی و پێكه‌نی،هه‌ستم به‌وه‌كرد له ناو ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌دا سه‌ره‌نجام شتێكی باشم بینی".
نایف ده‌ڵێت" به درێژایی ژیانم بۆ كه‌سم ئاشكرا نه‌كردبوو كه هاوڕه‌گه‌زبازم، چونكه ئه‌وه نه‌نگی بوو بۆ خێزانه‌كه‌م، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ری كوشتنم هه‌بوو، بۆیه له‌و رووه‌وه زۆر ئاگام له خۆم بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ته‌نها به ناسینی ئه‌و سهربازههستم به‌رامبه‌ری جوڵاو و هه‌ستێكی سه‌یر دایگرتم، گووتم ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه بۆی ده‌گه‌ڕێم".
.png)
بۆیه له‌و كاته به دواوه په‌یوه‌ندی له نیوانیاندا درووست ده‌بێت تا ئه‌وه‌ی هه‌موو ئێواره‌یه‌ك یه‌كتری ده‌بینن و پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن، ئێواره‌یه‌كیان عه‌لامی بۆ نانی ئێواره بانگێشتیكردم، منیش نه‌مده‌توانی هه‌ستی خۆمی بۆ ده‌ربرم و دان به خۆشه‌ویستی خۆمدا بنێم بۆی، وه‌ك عه‌لامی ده‌یگووت ئه‌مه شه‌وێكی خۆشه، ئیتر دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و نه‌مده‌توانی بخه‌وم.هه‌روه‌ها نایف ده‌ڵێت" هه‌میشه هه‌وڵمده‌دا له ته‌نیشت عه‌لامی بم، ته‌نانه‌ت له كاتی كاركردنیش، تا ئه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكی و عێراقییه‌كان هه‌ستیان پێكردین و چوون به‌و ئه‌فسه‌ره‌یان گووت كه هاوكاریكردبووم تا عه‌لامی بهێنمه ناو سه‌ربازگه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بین".
به‌ڵام هه‌میشه با به‌و ئاراسته‌یه هه‌ڵناكات كه كه‌شتییه‌كان ده‌یانه‌وێت، بۆیه پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كان زانییان هاوڕه‌گه‌زبازم، ئیتر قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كردم، ته‌نانه‌ت یه‌كێكی دیكه له وه‌رگێڕه عێراقییه‌كان كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆم بوو، لێیدام و په‌راسووی شكاندم".
نایف به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی و ده‌ڵێت" له‌و ساته به‌دواوه تێگه‌یشتم من و هاوڕێكه‌م هیچ ئاییندهیهكمان له عێراقدا نییه، پێویسته داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌م، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كارم ده‌كرد، ئاسان بوو داواكارییه‌كه‌م قبووڵ بكه‌ن، بۆیه قبوڵكرام و چوومه ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بژیم و ده‌ستمكرد به هه‌وڵدان بۆ ڤیزای عه‌لامی، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانم شكستیهێنا، له‌و كاتانه‌شدا كه‌سوكاری عه‌لامی زانیبوویان كوڕه‌كه‌یان هاوڕه‌گه‌زبازه، فشاریان خستبووه سه‌ری تا كچێك ماره بكات، عه‌لامی نه‌یویستبوو ئه‌و كاره بكات و به هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی توانیبووی رابكات بۆ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، هه‌ر چه‌نده به قسه‌ی عه‌لامی ئه‌وه بڕیارێكی قورس بووه بۆی، چونكه ته‌نها به‌خێوكه‌ری خێزانه‌كه‌ی بووه و گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكادا هه‌بووه، به‌ڵام ته‌نها شتیك له‌و كاته‌دا پاڵیپێوه‌ناوه ئه‌وه بووه ویستوویه‌تی بگاته‌وه به نایف و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بژی، هه‌ر بۆیه عه‌لامی ده‌ڵێت، داوای مافی په‌نابه‌رێتیم پێشكه‌شی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یروت كرد".
.jpg)
نایف ده‌ڵێت" له‌و كاتانه‌دا به‌رده‌وام به درێژایی رۆژ له رێگه‌ی سكایپ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین جار عه‌لامی بانگ ده‌كرایه نوسینگه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد".
له كۆتایدا به هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی، عه‌لامی توانی خۆی بگه‌یه‌نێته كه‌نه‌دا و له‌وێ له‌گه‌ڵ نایف به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه و له رۆژی جه‌ژنی خۆشه‌ویست "ڤالانتاین) له ساڵی 2014 پێكه‌وه هاوسهرگیرییانكرد.
دواتر نایف به ناوی هاوژینه‌كه‌ی داوه‌تنامه‌یه‌كی یاسایی بۆ عه‌لامی نارد تا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، له ساڵی 2015 ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له داواكارییه‌كه‌یان كۆڵییه‌وه و ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی، له مانگی 3 ساڵی 2015 عه‌لامی دێته واشنتۆن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان پشتڕاست بكاته‌وه و سه‌رله‌نوێ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان وه‌ك دوو هاوسه‌ر كرده‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "خۆشترین كاته‌كانی ته‌مه‌نیان بووه".
ئێستا نایف ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری دیكۆرات له كۆمپانیایه‌ك كارده‌كات، عهلامیش بووه‌ته خاوه‌نی "گرین كارت" و فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی نێوانیان به ناوی" له عێراق" درووستكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی BBC رایگه‌یاند، له كاتی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی لۆس ئه‌نجلوس له ساڵی 2016 راگه‌یه‌نراوه".
نایف به‌م قسانه كۆتایی به چیرۆكه‌كه‌ی هێناوه و گوتوویه‌تی" پێویست ناكات ئیتر بیشارمه‌وه، ئیستا له‌و كاته‌ی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆین ده‌ستی ده‌گرم، عهلامیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و ده‌ڵێت" هه‌موو شتێك گۆڕاوه، پێش ئێستا هه‌ستمان به ئارامی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئێمه خێزانێكین، ئه‌م وڵاته‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا ده‌كات، خه‌ونه‌كه‌م به‌دیهات و من ئازادم".