وەزارەتی ئەوقاف زەوی و موڵكەكانی لە ھاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە
ئەو زەویانەش دەگرێتەوە كە موڵكی مزگەوتەكانن و بە گرێبەست دراون بە ھاووڵاتیان
K24 - سۆران
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەی ئەو زەوی و موڵکانەی مافی خاوەنداریەتی بۆ وەزارەتەکە دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی بەنرخێکی گونجا بەکرێیانبداتەوە لەپێناو بەرزکردنەوەی داھاتی ساڵانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە كوردستان24 گوت: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران كۆمەڵێك زەوی موڵكی مزگەوتەكانمان ھەیە، بەشێكیان كەوتوونەتە سەنتەری شار لەلایەن شارەوانیەوەیان بۆ كراوە".