ئه‌و ئەستێرە بناسه كه بەهۆی پێکان و پابەندبوونیان بە یانەکانیان بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەفریکای ٢٠١٧ ناکەن
جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا پاڵهوانییهتییهكى ژماره یه‌كی كیشوه‌ری ئه‌فریكایه، به‌ڵام چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی دیاری كیشوه‌ری ره‌ش بۆ ئه‌م وه‌شانه كه له گابۆن به‌ڕێوه ده‌چێت له هه‌ڵبژارده‌كانیان داده‌بڕێن.

یوناس بۆلاسی به‌یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكرات داده‌نرێت به‌ڵام بۆلاسی له‌گه‌ل ئێڤه‌رتۆن تووشی پێكانێكی قورسی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بوو كه ئه‌وه‌ش وایكرد له پێكهاته‌ی كۆنگۆ بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا دووربخرێته‌وه.

سوفیان فیگۆلی جه‌زائیری دوای ئه‌وه‌ی له ڤالێنسییای ئیسپانییه‌وه به‌ره‌و وێستهامی ئینگلیزی رۆشت ئه‌و یاریزانه جه‌زائیرییه تووشی چه‌ندین زنجیره پێكانی له دوای یهكهات و زۆر به كه‌می له پێكهاته‌ی وێستهام ده‌بینرا هه‌ر بۆیه راهێنه‌ری جه‌زائیر، فیگۆلی بۆ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا بانگ نه‌كرد.

جویل ماتیبی یاریزانی كامیرۆنی و دڵی به‌رگری یانه‌ی لیڤه‌رپوول نه‌پێكانی هه‌یه و نه دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی لیڤه‌رپوول ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه بكات و له‌م كاته هه‌ستیاره‌ش یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندتر كرد.

یه‌كێك له سوپرایزه‌كانی پێكهاته‌ی مه‌غریب دوورخستنه‌وه‌ی حه‌كیم زیایچی یاریزانی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی بوو كه ئه‌و یاریزانه مه‌غریبییه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به باشترین كات تێده‌پڕێت، به‌ڵام دیاره هێرڤی رێناردی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بانگهێشتی ئه‌م یاریزانه‌ی نه‌كرد.

هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی به خولی چینییه‌وه كردووه به‌ڵام جێرڤینهۆ به یه‌كێك له گرینگ‌ترین یاریزانه‌كانی هه‌لبژارده‌ی كۆدیڤوار داده‌نرێت به‌ڵام كاپیتانی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیبی فۆرچینی چینی له‌كاتی راهێنانه‌كان تووشی پێكانێكی قوورس بووه و به‌ناچاری له به‌شداریكردن له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا دوورخرایه‌وه