بارسێلۆنا دوو یاریزانی دیاری یانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت
ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی ئه‌م دوو یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی زیاد بكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا پێشوازی له‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه پێشكه‌شی راكیتیچ و ئاردا توران كراوه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 16 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی bleacher reportـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له ئاستی ئیڤان راكیتیچ رازی نییه و ده‌یه‌وێت ئه‌و گرێبه‌سته گرانبه‌هایه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بقۆزێته‌وه كه پێشكه‌شی ناوه‌ڕاستكار كرواتیاییه‌كه كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌یه‌كی چینی به گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاردا توران هاتنه سه‌رهێڵ، ره‌نگه بارسێلۆنا له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌م ئه‌ستێره توركه ده‌رگای گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یانه چینییه‌كان بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی ئینگلیزی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا هێشتا له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه یانه‌كه له قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌دایه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی ئاردا توران و ئیڤان راكیتیچ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بكات، چونكه مه‌رجی مانه‌وه‌ی مێسی به‌رز كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مووچه‌ی ساڵانه‌یه‌تی، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیاش ئه‌م داواكارییه‌ی مێسی به ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت.
