به ئینفۆگرافیك: شیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیی ئۆسترالیای كراوه ببینه
زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه بزانه
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه ده‌ستیپێكرد كه پاڵه‌وانییه‌تیی میلبۆرن ـیشی پێ ده‌گوترێت ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پاڵه‌وانێتیه‌کانی تێنسی سه‌رزه‌وییه و یه‌که‌مین زنجیره‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌کانه که به "گراند سلام" ناسراون.
سیستەمی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بە شێوازی بەرەنگاربوونەوەی تاکییە، واته دۆڕاندن لە هەر یارییەک راسته‌وخۆ ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات.
پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 105ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 22 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.
براوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه 2000 هەزار خاڵ وەردەگرێت، پلەی دووەمیش 12000 خاڵ، هه‌ر تێنسزانێكیش بگاته قۆناخی پێشکۆتایی ده‌بێته خاوه‌نی 720.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه كوردستان24 به میوانداریی شرۆڤه‌كارێكی تێنس، یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه شی ده‌كاته‌وه.