ژماره‌ى ميلاكاتى پێشمه‌رگه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌

چەندین ئەفسەری پلە باڵا ھەن لە ماڵەوە دانیشتوون و مووچەش وەردەگرن.

K24 – هه‌ولێر:

دلێر ماوەتی، جێگری سەرۆكی ليژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كودستان ئاشكرایدەكات لە چوارچێوەی ھەنگاوەكانی چاكسازی حكومەت، ليژنەی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەی میلاكاتی پێشمەرگەی كەمكردووەتەوە.

ھەروەھا دەشڵێت: چەندین ئەفسەری پلە باڵا ھەن لە ماڵەوە دانیشتوون و مووچەش وەردەگرن. گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت بەشی یاسایی وەزارەت بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.