بە ڤیدیۆ.. چیڕۆكی ئەو پیاوەی داعش كوڕ و برازاكەی لەبەرچاوی خۆی دەكوژێت

ھاوسەرەكەشی بە گوللـەی داعش دەكوژرێت

K24 – ھەولێر

ھەرچەندە داعش لە عێراق بەرەو نەمان دەچێت، بەڵام چیرۆكە تراژیدیاكانی ئەو رێكخراوە تەواونابن، زەنون یونس ھاووڵاتیەكی شاری مووسڵە دوای ئەوەی داعش كوڕەكەی 40 رۆژ زیندانی دەكات لەگەڵ برازاكەی لەبەر چاوی خۆی دەیان كوژێت و دواتر ھاوسەرەكەشی بە گوللـەی داعش دەكوژرێت.

زەنون بەگریانەوە بەنێو ماڵە وێرانەكەیدا دەگەڕێ و وێنەی خۆی ھاوسەرەكەی بەرچاو دەكەوێ، لە قورئانە دەپاڕێتەوە كە سزای ئەو دڕندانە بدات، بەدەم سەیركردنی وێنەیەكی كۆنی خێزانەكەی، كەفوكوڵی خۆی دەردەكا و ھانا و نزا لە خوا و پەیامبەرەكەی دەكات، بۆ تۆڵەكردنەوە و لەناوبردنی داعشەكان.