هیگواین به‌هێزترین به‌رگریكار ئاشكرا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه
ته‌نیا به یه‌ك هێرشبه‌ر سه‌رسامه
هیگواین هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا له نوێترین لێدوانی‌دا زه‌حمه‌ترین به‌رگریكار ئاشكرا ده‌كات كه له ته‌مه‌ن و ژیانی وه‌رزشی خۆیدا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 كانوونی دووه‌می 2017، گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: كارلێس پیۆڵی به‌رگریكاری پێشووی بارسێلۆنا به هێزترین به‌رگریكار بوومه كه رووبه‌ڕووی بوومه‌ته‌وه.
هیگواینی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید ده‌شڵێت: هه‌میشه پیۆڵ تووشی زۆرترین زه‌حمه‌تی كردوومه، چه‌ندان جار له‌سه‌ر هه‌ژاندنی گۆڵ بارسا نزیك بوومه‌وه، به‌ڵام ئه‌م به‌رگریكاره ئیسپانیاییه رێگه‌ی گۆڵی لێ ونكردوومه.
پیۆڵ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئاشكرای كرد كه ته‌نیا به رۆناڵدۆی به‌رازیلی سه‌رسامه، ده‌شڵێت: پێشتر زۆر سه‌یری گرته ڤیدیۆیه‌كانی ئه‌م هێرشبه‌ری پێشووی به‌رازیلم كردووه.
هیگواینی 29 ساڵ، له تیپی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2007 بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، دوای 3 وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ناپۆلی كرد، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردووش به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه.
