دوای وه‌رزش ئه‌م شتانه بخۆ
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕانی خۆراك، به باشی ده‌زانن، دوای ئه‌نجامدانی وه‌رزش، شیر بخورێته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ى پرۆتینيش بریتین له په‌نیر، بادام، هێلكه و مریشك.
خواردنی كاربۆهایدرات، هاوكاری ده‌سته ده‌كات له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گه‌رمۆكه‌ی له‌ش، به‌تایبه‌تیش خواردنی پارچه‌یه‌ك نانی گه‌نم، یان خواردنه‌وه‌ی گوشراوی تێكه‌ڵی میوه "كۆكتێل"، يان خواردنى ماست, يانيش كه‌مێك زبده و ميوه.
ئه‌گه‌ر له دوای وه‌رزشیش، ئازاری ماسوولكه‌كانت نیگه‌رانی كردووى، بڕێكی كه‌م هاڕاوه‌ی زه‌نجه‌بیل یاخود دارچین، به‌سه‌ر خۆراكه‌كه‌دا بكه، یان گوشراوی شووتی تازه، یاخود شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆوه.
به گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌و خۆراكانه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌وكردنه‌كانی دوای راهێنانه وهرزشییهكانییان هه‌یه.