نه‌وال زوغبى ره‌تيده‌كاته‌وه ئه‌م كاره بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات
چونكه ژن ناسكه و پێويستى به‌و جۆره نازپێدانه هه‌يه.
K24 – هه‌ولێر:
گۆرانيبێژى لوبنانى نه‌وال زوغبى ره‌تيكرده‌وه، پێڵاو له پێى هاوسه‌ره‌كه‌ى بكاته‌وه و گوتى ده‌بێت: ئه‌و بۆ من ئه‌و كاره بكات، چونكه ژن ناسكه و پێويستى به‌و جۆره نازپێدانه هه‌يه.
له ميانهى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى وه‌نى ئى ئاسمانييدا، نه‌وال زوغبى له وه‌ڵامى پرسيارى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه عه‌مرو ئه‌ديب، له باره‌ى ئه‌و وێنهيهوه كه تێيدا ژنێك له كاتى ئاهه‌نگى گواستنهوهيدا پێڵاو له پێى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه و پێى ده‌شوات، گوتى: من ئه‌و كاره بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م ناكه‌م.
هه‌روه‌ها گوتى: ئاساييه هاوسه‌ره‌كه‌م پێڵاو له پێى من بكاته‌وه چونكه ژن پێويستى به‌و نازه هه‌يه. ئه‌ويش پێويسته خۆى پێڵاو له پێ بكاته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ى بوێت باشتره به دواى كه‌سێكى ديكه‌دا بگه‌ڕێت.
ئ.ه