زەمبیل فرۆش پەناگەیەك بۆ گەیشتن بە ھیوا و ئارزووەكان

بە ھەڵواسینی پارچە بە دارێكی ناو مەزارگەكەی، ھیوادارن بە ئارەزووەكانیان بگەن

K24 - ھەولێر

زەمبیل فرۆش لە كلتوری كوردەواری بە تایبەتی لە ئەدەبیات و  ھەلبەست و گۆرانی كرمانجی پێگەیەكی تایبەتی ھەیە و مەزارگەكەشی لە قەزای زاخۆ بووەتە پەناگەیەك بۆ ئەو كەسانەی بۆ گەیشتن بە ھیوا و مورادەكانیان سەردانی دەكەن و بە ھەڵواسینی پارچە بە دارێكی ناو مەزارگەكەی، ھیوا بۆ چارەسەركردنی كیشە و نەخۆشخانەكانیان و گەیشتن بە ئارەزووەكانیان دەخوازن.