كوردستان24 دیمەنی مهزارگهی نهبی یونس لە موسڵ دەگوازێتەوە
تیمی كوردستان24 وەك یەكەم كەناڵ دەچێتە ناو مەزارگەی نەبی یونس
- ھەولێر
كوردستان24 دیمەنی ناو مهزارگهی نهبی یونس لە موسڵ بۆ بینەرانی دەگوازێتەوە، پاش ئەوەی لە لایەن ھیزەكانی عێراق كۆنترۆڵكرا.
داعش لە ساڵی 2014 مهزارگهی نهبی یونس لە موسڵ تەقاندەوە و زیانێكی زۆری پێگەیاند.
كوردستان24 وەك یەكەم كەناڵ دەچێتە ناو مەزارگەی نەبی یونس لە بەری چەپی موسڵ و ئەو دیمەنانە دەگوازێتەوە، كە داعش ھەر جورە بڵاوكردنەوەی دیمەنەكانی ئەو شوێنە گەشتیارییەی ئاینی قەدەغەی كردبوو، پاش ئەوەی وێنەی تەقاندنەوەی بڵاو كردبووەوە.