خشتەیەكی نوێی مووچە راگەیەنرا
لەم دوو شوێنەوە دەستپێدەكات

K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رایگەیاند رۆژى پێنج شه‌ممه 19-1-2017، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری كە كۆپییەكی راگەیاندراوەكەی بۆ كوردستان24 ناردووە، دەڵێت رۆژى یه‌كشه‌ممەی ھەفتەی داھاتوو 22-1-2017، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى 70 و 80 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.