وەزارەتی دارایی بڕە پارەیەك بۆ ھەندێ فەرمانبەری حكومەت خەرج دەكات

ئەوانەی دوای دەوامی فەرمی و رۆژەكانی پشوو دەوام دەكەن و پارە لە نێوان بانكەكان دەگوازنەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێكی دوو خاڵیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی بانكە بازرگانییەكان رەزامەندیی پیشانداوە بۆ خەرج كردنی بڕە پارەیەكی دیاریكراو بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای دەوامی فەرمی و رۆژەكانی پشوو دەوام دەكەن.

لە خاڵی یەكەمدا، بڕە مووچەیەكی دیاریكراو بەو فەرمانبەرانەی حكومەت دەدرێت كە لە دوای دەوامی فەرمی و رۆژەكانی پشوو دەوام دەكەن و بەم شێوەیەیە:

12 ھەزار دینار بۆ ئەو كارمەندانەی لە دوای دەوامی فەرمی دەوام دەكەن و 20 ھەزار دیناریش بۆ بەڕێوەبەری بانكەكانە.

بۆ ئەو كارمەندانەی لە رۆژانی پشوو دەوام دەكەن، بڕی 20 ھەزار دینار دەستنیشان كردووە و بۆ بەڕێوەبەری بانكەكانیش 25 ھەزار دینار.

لە خاڵی دووەمی نووسراوی وەزارەتی دارایی كە رۆژی دووشەممە 16 كانوونی دووەمی 2017 دەرچووە، باس لە گواستنەوەی پارە لە نێوان بانكەكان دەكات (رۆژانە لە كاتی دەوامی فەرمی، رۆژانە دوای دەوامی فەرمی و رۆژانی پشووو).

وەزارەتی دارایی بڕە پارەیەك بۆ فەرمانبەرانی ئەم بوارە تەرخان كردووە.

بەڕێوەبەری بانك 25 ھەزار دینار

ھەڵگری كلیل 20 ھەزار دینار

ژمێریار 15 ھەزار دینار

خەزنەدار 20 ھەزار دینار

شۆفێر 10 ھەزار دینار

پۆلیس 10 ھەزار دینار

كرێكار 10 ھەزار دینار

JS

 نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ بەڕێوەبەرایەتی بانكە بازرگانییەكان
نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ بەڕێوەبەرایەتی بانكە بازرگانییەكان
Fly Erbil Advertisment