ژنان رقيان له‌م چوار فيلمه‌يه
له سه‌دا 80ى ژنان پێيان خۆش نه‌بووه، هاوسه‌ره‌كانيان سه‌يرى هه‌ندێك فيلم بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر بنه‌ماى راپرسيى كه‌ناڵى فۆكس موڤيس، كه سامپڵى راپرسييه‌كه له سه‌دا 80ى ژنان پێيان خۆش نه‌بووه، هاوسه‌ره‌كانيان سه‌يرى هه‌ندێك فيلم بكه‌ن، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و فيلمانه هه‌ستى ژن ده‌ڕووشێنن.

فيلمى يه‌كه‌م: What Women Want
ئه‌م فيلمه رووداوه‌كانى له باره‌ى "نيك مارشاڵ"ه، كه به‌ڕێوبه‌رى رێكلامه له شيكاگۆ. ئه‌و كاره‌با ده‌يگرێت و دواى رووداوه‌كه ده‌توانێت بير‌ى ژنان بخوێنێته‌وه و ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌ش به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى ژنان بكات.

فيلمى دووه‌م: Monster-In-Law
ئه‌م فيلمه باس له ژنێكى گه‌نج به ناوى "چارلوت" ده‌كات و ئه‌و ژنانه زۆر په‌يوه‌ندى له پێناو دۆزينه‌وه‌ى هاوسه‌رێكى نموونه‌يى درووستده‌كات. گه‌نجێك ده‌ناسێت به ناوى "كيڤين" و ده‌كه‌وێته داوى خۆشه‌ويستييه‌وه له‌گه‌ڵى و ئيدى ململانێ له‌گه‌ڵ دايكى ئيڤين سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونكه ئه‌و نايه‌وێت كوڕه‌كه‌ى له ده‌ست بدات.

فيلمى سێيه‌م: Ghost
ئه‌م فيلمه باس له هه‌سته هه‌ڵچووه‌كانى ژنان ده‌كات.
باس له ژنێك ده‌كات كه تووشى حاڵه‌تێكى ده‌روونى تايبه‌ت بووه. روحيه‌تى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌گه‌ڵى ده‌بێت و به‌رگرى لێده‌كات.

فيلمى چواره‌م: How to Lose a Guy in 10 Days
فيلمێكى رۆمانسى و كۆميدييه و باس له كچێكى رۆژنامه‌وان ده‌كات، كه به دواى ژياندا ده‌گه‌ڕێت و سه‌رقاڵى نووسينى وتارێكه به ناونيشانى "چۆن گه‌نجێك له 10 رۆژدا له‌ده‌ستده‌ده‌ين" و خۆى له سه‌ركێشى سه‌رنجڕاكێشدا ده‌بينێته‌وه.