یه‌حیا تۆڕی له‌م كاره‌ی په‌شێمانه
3 هه‌ڵبژارده بۆ بردنه‌وه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا به‌ربژێر ده‌كات
یه‌حیا تۆرێ یاریزانی كۆتدیڤواری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانه له ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و ئاماژه به 3 هه‌ڵبژارده‌ش ده‌كات كه له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئه‌فریكا نزیكن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 كانوونی دووه‌می 2017، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو بۆته‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه په‌شیمانه له‌بڕیاری وازهێنان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه یه‌حیا تۆڕیی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ده‌ڵێت: من ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه وازم هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به یاریزانه لاوه‌كان بده‌م، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا هه‌ڵبژارده‌كه‌م پێویستی به‌منه و منیش پێویستیم به وڵاته‌كه‌مه.
یه‌حیا تۆڕی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا له نێوان (سه‌نیگال، میسر یان جه‌زائیر) یه‌كلایی بێته‌وه.
یه‌حیا تۆرێ یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، یه‌كه‌م یاریزانه كه 4 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بۆته باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت 4 ساڵیش له‌سه‌ریه‌كیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریكای پێبه‌خشراوه.