بوشی باوك بۆ چاره‌سه‌ری گه‌یه‌نرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تێدا چاره‌سه‌رده‌كرا
سه‌رۆكی پێشووتر ناتوانێت ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی دانانی سه‌رۆكی نوێ بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، جۆرج بوشی باوك، به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستی و هه‌وكردنی سییه‌كانی و درووستبوونی كێشه‌ی توند بۆ بۆری هه‌ناسه‌دانی ، گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری هیۆستن له ویلایه‌تی تكساس و خراوه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه.
له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه" هه‌مان رۆژ (با‌ڕبه‌ره بوش) خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا، به‌هۆی ماندووبوونی له راده‌به‌ده‌ر و كۆخه‌وه، براوه‌ته هه‌مان نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ر كراوه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان، بووشی باوك كه ئێستا له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدایه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری دۆخی ته‌ندرووستی جێگیره، به‌ڵام هیچ وورده‌كارییه‌ك ده‌رباره‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووتر له ژێر چاودێری چڕ و نه‌شته‌رگه‌ریی كردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه‌دانی پاش ئه‌وه‌ی سڕكراوه، رانه‌گه‌یه‌نراوه".
جیم ماكگراس گوته‌بێژی پێشووتری كۆشكی سپی له تویته‌ره‌وه نوسیبووی" بوشی باوك به‌شێوه‌یه‌كی باش سوودی له چاره‌سه‌رییه‌كان وه‌گرتووه".
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه" به‌هۆی گیرۆده‌بوونی جۆرج بوشی باوك، به نه‌خۆشی پاركینسۆن (جۆرێك نه‌خۆشی غووده) رۆژی هه‌ینی داهاتوو، ناتوانێت ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی دانانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ببیت".