ئاندی مارای هه‌نگاوێكی دیكه‌ی له‌ ئوسترالیای كراوه‌ بڕی

ڤاڤرینگا و ویلفرێد تسۆنگا سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد

له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌ بۆ ئاستی پیاوان، ئاندی مارای دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا و هاوشان له‌گه‌ڵ ڤاڤرینگا و تسۆنگا خۆیان گەیاندە قۆناخی سێیەم.

ئاندی مارای تێنسزانی به‌ریتانیا و پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهانی بە ئاسانی بە 3 سێتی بێبەرامبەر لە سام كوێری تێنسزانی ئه‌مریكی بردەوە، ئەنجامی سێتەکان (6 ـ 4)، (6 ـ 2) و (6 ـ 4)ه بوون.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تییدا، ستان ڤاڤرینگای تێنسزانی سویسرا به‌ ئه‌نجامی 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له‌ ڤیكتۆر ترۆیشكی سڕبی برده‌وه‌، له‌ لای خۆشییه‌وه‌، جۆ ویلفرید تسۆنگای فره‌نسی به‌ هه‌مان جاك سوكی تێنسزانی ئه‌مریكی له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌.

به‌م ئه‌نجامه‌ش مارای کە پێشتر 5 جار پلەی دووەمی لە مێلبۆرن بەدەستهێناوە هاوشان له‌گه‌ڵ تسۆنگا و ڤاڤرینگا گه‌یشتنه‌ قۆناخی داهاتووی ئوسترالیای كراوه‌.

پاڵه‌وانییه‌تی میلبۆردن بە یەکێک لە کۆنترین پاڵەوانێتیەکانی جیهان دادەنرێت و پاڵەوانێتی ئەمساڵیش پاڵەوانێتی ژمارە 106ـهەمینە.
ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ 222 هەزار خاڵی لەسەرە، هەر یارییەک لەسەر ئاستی پیاوان بۆ بردنەوە سێ کۆمەڵەی پێویسته‌، بۆ کچانیش دوو کۆمەڵەیە.

ستان ڤاڤرینگای تێنسزانی سویسرا
ستان ڤاڤرینگای تێنسزانی سویسرا