"داڤۆس متمانه دهبهخشێتهوه به پێگهى ئابوورى ههرێمى كوردستان"
دەتوانرێت لە كۆڕبەندەكە سەرنجی كۆمپانیا بیانییەكان رابكێشرێت
K24 – ههولێر:
ئابووریناسانی ھەرێمی كوردستان بە گرنگیيەوە دەڕواننە كۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس و دەڵێن: دەتوانرێت لە كۆڕبەندەكە سەرنجی كۆمپانیا بیانییەكان رابكێشرێت بۆ ئەوەی بێنە ھەرێمی كوردستان وەبەرھێنان ئەنجامبدەن.
ھەروەھا ئاماژە بەوەشدەكەن بانگھێشتكردنی شاندی كوردستان بۆ ئەو كۆڕبەندە متمانە بەخشینەوەیە بە ئابووری ھەرێمی كوردستان.