هۆڵهندا: چاوهڕێى بڕيارى ههرێمى كوردستان و عێراق له بارهى سهربهخۆييهوه دهكهين
وەزیرى کاروباری دەرەوەی ھۆڵەندا تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، لە ھاوکارییەکانمان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبین.
K24 – ھەولێر:
بێرت کۆیندەرز، وەزیرى کاروباری دەرەوەی ھۆڵەندا تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، لە ھاوکارییەکانمان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبین.
کۆیندەرز سەردانەکەی 3 ھەفتە لەمەوبەری بۆ ههرێمى کوردستان بە گرنگ ناوبرد و رایگەیاند، لەسەر چەندین بابەتی گرنگ گفتوگۆمان کردووە.
لەبارەی چارەنووسی ھەرێمی کوردستان و سەربەخۆیی رایگەیاند، ئێمە رێز لە بڕیاری ھەموولایەک دەگرین چاوەڕێین بزانین ھەرێمی کوردستان و عێراق دەگەنە چ بڕیارێک.