ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریزبه‌ندی خوله‌كدا هات و دهۆك تووشی چواره‌مین شكست بوو
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، نه‌ورۆز له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه و دهۆكیش تووشی چواره‌مین شكست بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20 كانوونی دووه‌می 2017، له پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی دهۆكی كرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵی خاوێن به‌سوودی پێشمه‌رگه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 7 عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست گۆڵی پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی تۆمار كرد، دواتر له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 69 میران كه‌ریم گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه زیاد كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی گازی باكووری كرد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر كۆتایی هات.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 60 دانا عوسمان و له خوله‌كی 86 دڵدار خدر تۆماریان كرد، تاكه گۆڵه‌كه‌ی گازی باكووریش له رێگه‌ی لێدانی سزا تۆمار كرا.
له یارییه‌كی دیكه‌دا كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، نه‌ورۆز و زێره‌ڤانی به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران.
گۆڵه‌كه‌ی نه‌ورۆز له خوله‌كی 16 كارزان موسته‌فا تۆماری كرد، دواتر خالید موشیر له خوله‌كی 20 له رێگه‌ی لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه، یانه‌ی نه‌ورۆز به 14 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، پێشمه‌رگه به 13 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م هه‌ڵكشا، هه‌ولێریش بۆ خانه‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت.