به ڤیدیۆ...دوو وه‌رزشوانی كورد هاوسه‌رگیریان كرد
تۆپی پێ دوو یاریزانی كوردی به‌یه‌ك گه‌یاند
تۆپی پێ دوو یاریزانی کورد بەیەک دەگەیەنێت و هۆزانڤان زاهدی یاریزانی پێشووی یانەکانی گارە و برایەتی و ئێستای یانەی هەڵۆ لەگەڵ سۆنیا مەحموودی خانمەیاریزانی یانەی گازی باکوور هاوسەرگیریان کرد و هەردوو یاریزانەكه‌ش لە ئاهەنگەکەشیان تۆپیان هەر لەگەڵ بوو، بەنیازیشن دوای هاوسەرگیریکردنیان هەر لە یاریی تۆپی پێ بەردەوام بن.
بووكه‌خان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی تۆپی پێی عێراقیشه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: به‌وپێیه‌ی خۆم وه‌رزشوانم، حه‌زم كرد ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ریشم وه‌رزشوان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پاڵپشتم بكات، سووپاس بۆ خوا ئامانجه‌كه‌م پێكا.
هۆزانڤانی زاوا له بهسیڤێكی كوردستا24ـدا ده‌ڵێت: من به ئاواته‌كه‌م گه‌یشت، چونكه كه‌سێكی وه‌ك خۆم وه‌رزشوان كرده هاوژینی خۆم، ئه‌مه‌ش بۆ داهاتوو كارئاسانیم بۆ ده‌كات وام لێده‌كات له وه‌رزشه‌كه‌م به‌رده‌وام بم.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ببینه.