پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودا، ئیبراهیم و یوسف له‌گه‌ڵ براكانی، له‌م شوێنه‌وه چونه‌ته وڵاتی میسر
شوێنه‌وارناسێك ده‌روازه‌كانی چوونی پێغه‌مبه‌ران و نه‌وه‌كانیان بۆ میسر ئاشكراده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌لفه‌رما، ناوچه‌یه‌كی بیابانی سینای باكووری میسره، ئه‌و خاڵه‌یه كه پێغه‌مبه‌رانی خودا، حه‌زره‌تی ئیبراهیم و حه‌زره‌تی یوسف و براكانی كه كوڕی پێغه‌مبه‌ری خودا یه‌عقوب بوون، لێیه‌وه چوونه‌ته وڵاتی میسر.
شاره‌زایه‌كی شوێنه‌وار به ناوی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حیم رێحان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستیی شوێنه‌واره‌كانی رووی ده‌ریا و بیابانی سینا به( كه‌ناڵی العربیه )رایگه‌یاندووه" شاری ئهلفهرمای باكووری سینا، ئه‌و شاره‌یه كه له قورئانی پیرۆزدا باسكراوه، له‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا یه‌عقووب، سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، داوای له كوڕه‌كانی كردووه ته‌نها له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ناو میسر، به‌ڵكو له چه‌ند ده‌رگایه‌كی جیاوازه‌وه بڕۆن، ئه‌وكات به سه‌لامه‌تی و ئارامی ده‌گه‌نه میسر "فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ".
.jpg)
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌مه ئه‌و شاره‌یه كه ئیبراهیم و یوسفی پێغه‌مبه‌ر پێیداچوونهته ناو میسر، هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایه كه خێزانه پیرۆزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به رێگای ره‌فه‌ح – ئه‌لفه‌رما پێیداهاتوون، ئه‌و شاره‌شه كه بۆ هه‌ڵاتنی تیشكی رووناكی شارستانییه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌وی باوهشیكردهوه".
.jpg)
ئه‌لفه‌رما 35 كیلۆمه‌تر له شاری ئهلقهنتهڕهی رۆژهه‌ڵاته‌وه دووره، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رۆخی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له گوندی ئهلبهلوزهوه. ئه‌و شوێنه‌واره‌ی له ئه‌لفه‌رما ئاشكرابووه، 5 كیلۆمه‌تر له رێگای سه‌ره‌كییه‌وه دووره.
.jpg)
رێگاكه‌ش ناوی رێگای ئهلقهنهتهڕه - ئه‌لعه‌ریش ناسراوه، ده‌كه‌وێته لای یه‌كێك له لقه‌كانی رووباری نیلی به ناوبانگ، ئه‌و لقه‌ی به بیلۆزیان ناسراوه، ئه‌و لقه‌ی رووباره‌كه ده‌گاته لای شاری بیلیزیوم (ئه‌لفه‌رما)، بیلیزیوم ناوه یۆنانییهكهیهتی و له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌و شاره گوتراوه ئه‌لفه‌رما،یان ئهلفهرماء، یان تل ئه‌لفه‌رما. به زمانی قبتیش پییگوتراوه Peremoun.
.jpg)