خواردنی میلانیا بازاڕی گه‌رمه
وێنه‌ی میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپ له شوێنی له دایكبوونی قه‌ده‌غه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
خواردنێكی له سێ‌و درووستكراو له‌و شارۆچكه‌یه‌ی میلانیای هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكای تێدا له دایكبووه، بازاڕی گه‌رمه و به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام میلانیا نه‌یهێشتووه بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و كه‌س وێنه‌كه‌ی بۆ بواری بازرگانیكردن به‌كاربهێنێت.
له خواردنگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی (سڤنیشیا) ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سلۆڤینیا، كه شوێنی له دایكبوونی میلانیای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكایه،خواردنی میلانیا ده‌فرۆشرێت و بووه‌ته خێر و به‌ره‌كه‌ت و بازاڕ گه‌رمكردوون.
خواردنگه‌یه‌كی درووستكردنی پیزا و ئه‌و خواردنانه‌ی له هه‌ویر و سه‌وزه و میوه و په‌نیر درووستی ده‌كه‌ن و ناوی(كرۆهیك)ه، جۆره خواردنێك له سێ‌و و هه‌ویر و چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه درووست ده‌كات، ناویانلێناوه "میلانیا" ئه‌و ناوه‌ش وایكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یڵێت، رۆژانه 100 پارچه له‌و خواردنه بفرۆشن و بووه‌ته ژه‌می سه‌ره‌كی خواردنگه‌كه".
ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌و شوێنه كارده‌كه‌ن گوتوویانه" رۆژانی كاركردنمان درێژتر بووه و زیاتر ماندوو ده‌بین، به‌ڵام شانازی به میلانیاوه ده‌كه‌ین".
ناوی میلانیا گه‌شتیارێكی زۆری بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه راكێشاوه كه ژماره‌ی دانیشتوانی له 5 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات، له‌وباره‌یه‌وه رێوێنیكه‌رێكی گه‌شتیاریی به ناوی( یانیز لیڤیستك) ده‌ڵێت" له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاوه، شوینی له دایكبوونی میلانیا به‌رچاوتر بووه و خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گه‌شتیاری روویان له‌م شارۆچكه‌یه‌كردووه".
هه‌روه‌ها مویكا پیرنۆڤیسك سه‌رۆكی ئۆفیسی گه‌شتیاری ناوخۆیی ده‌ڵێت" تاڕاده‌یه‌ك ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌و گه‌شه‌كردنه نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت بۆ داهاتوو پلانمان هه‌بێت و بتوانین پێشوازی زیادبوونی گه‌شتیاران بكه‌ین".
هه‌ر بۆیه رۆژی هه‌ینی له‌وكاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوێندی ده‌ستووری خوارد، شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌ی میلانیا، خه‌ڵكی و رۆژنامه‌وانانی بۆ ئاهه‌نگێك بانگكردبووه ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه و ئاهه‌نگیانگێڕابوو".
ئیستا پیزا و هه‌مبه‌رگری سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له‌و خواردنه پڕفرۆشانه‌یه كه له خواردنگه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ی میلانیا له كه‌نار رووباری ساڤای به دارستان ده‌وره‌دراو ده‌فرۆشرێت.
میلانیای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ساڵی 1970 له‌و شارۆچكه‌یه له دایكبووه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته پایته‌ختی سلۆڤینیا (لیوبلیانا) و بچێته قۆتابخانه‌ی ئاماده‌یی، زۆربه‌ی كاته‌كانی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی له ئه‌پارتمانێكی ناوه‌ڕاستی (سڤنیشیا) به‌سه‌ربردووه.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه وه‌ك نمایشكاری جل و به‌رگ، له شاره‌كانی میلانۆی ئیتالی و پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و دواتر له ساڵی 1996 چووه‌ته نیویۆرك كاریكردووه.
باوكی بازرگانی بواری ئۆتۆمبێله و ناوی ڤیكتۆر كناڤسه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی ئه‌میلیا، ئه‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ میلانیادا نه‌بوون له ئه‌مریكا، له‌و شارۆچكه‌یه‌دا بوون.
پێشتر خواردنگه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ی میلانیا، وێنه‌ی ئه‌ویان له خواردنگه و دووكانه‌كانیان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی میلانیا ئه‌و كاره‌ی له خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه قه‌ده‌كرد، چونكه میلانیا رایسپاردبوو، هیچ كه‌سێك به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئه‌و، بۆینییه وێنه‌كانی بۆ بازرگانیكردن به‌كاربهێنێت".