ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2016 ده‌كرێت و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت:
مووچه‌ى مانگى (11)ى 2016ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى دوو شه‌ممه به‌روارى 23/1/2017، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 24/1/2017، مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 25/1/2017، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 26/1/2017، مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
1- وه‌زاره‌تى ناوخۆ
2- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى
3- وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
4- وه‌زاره‌تى پلان دانان
5- ده‌زگاى مین
6- دیوانى چاودێرى دارایی
7- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
8- ده‌سته‌ى ژینگه
9- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
10-ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
11- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
12- ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم