شێتى كچانى رووس ببينه.. سه‌ما له‌ناو شه‌خته‌دا ده‌كه‌ن
گه‌لى رووسيا نه‌ريتێكى تايبه‌تييان هه‌يه و خۆيان له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ساردى وڵاته‌كه‌يان و زستانى بهفراوى و ئاوى شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كدا راهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌لى رووسيا نه‌ريتێكى تايبه‌تييان هه‌يه و خۆيان له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ساردى وڵاته‌كه‌يان و زستانى بهفراوى و ئاوى شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كدا راهێناوه و بهلايانهوه ئاساييه ئه‌گه‌ر مه‌له‌وانى له‌ناو ئاوى سارد و به شهختهبوودا بكه‌ن.
كاتێك پله‌ى گه‌رمى داده‌به‌زێت بۆ 30 پله‌ى ژێر سفر، كچانى رووس له كاتى جياجيادا به كۆمه‌ڵ روو له ده‌رياچه بهستهڵهكبووهكان ده‌كه‌ن و مه‌له‌وانى ده‌كه‌ن.
جه‌ژنى نقومبوون يه‌كێكه له نه‌ريته پيرۆزه‌كانى مه‌زهه‌بى ئه‌رسۆدۆكسى رووسيا كه پێى وايه هێزو تواناى خودا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت و كريستيانه‌كانى رووسيا هه‌موو ساڵێك له سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى دووه‌م/ يهنايردا به كۆمه‌ڵ ئه‌و جه‌ژنه پيرۆز ده‌كه‌ن و خۆيان له ئاوى بهستهڵهكيدا نقوم ده‌كه‌ن.







