كلينتۆن له "خه‌ت" گيرا
هيلارى كلينتۆنى هاوسه‌رى ئاوڕى لێدايهوه و به رق و توڕهييهكى شاراوه‌وه سه‌يرى كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مريكا، بيل كلينتۆن، له كاتێكدا نيگاى بڕيبووه ئيڤانكا ترامپى كچى دۆناڵد ترامپ، هيلارى كلينتۆنى هاوسه‌رى ئاوڕى لێدايهوه و به رق و توڕهييهكى شاراوه‌وه سه‌يرى كرد.
وه‌ك به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئاماژه‌يان پێكردووه، هيلارى هه‌ستى كردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئاگادارى رووداوه‌كانى سه‌ر شانۆ و سوێندخواردنى ترامپ نييه و هه‌موو هۆش و بير‌ى لاى ئيڤانكاى كچى ترامپه، هه‌ندێكى ديكه له به‌كارهێنه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا بيل كلينتۆن سه‌يرى ميلانيا ترامپى هاوسه‌رى ترامپ ده‌كات.