كەناڵێكی كوردی دەبێتە چوارەمین كەناڵ لە سوید
پێشتر لە چوارچێوەی باری نائاسایی توركیا داخرابوو
K24 - ھەولێر
كەناڵی "زارۆك تی ڤی" تایبەت بە منداڵان بە زمانی كوردی بەرنامەكانی لە شاری ئەمەد پەخش دەكات، لە ناو 160 كەناڵی تەلەفزیۆنی دەبێتە چوارەم پڕ بینەرترین كەناڵ لە سوید.
كەناڵی Zarok TV پاش كودەتای شكستخواردووی توركیا لە 15 تەموزی 2016 لە چوارچێوەی باری نائاسایی لەناو ئەو 12 كەناڵی تەلەفزیۆنییەدا بوو كە داخران، بەڵام دوای چەند مانگێك رێگە بە پەخشی درا.
ئەوكات 59 پەرلەمانتاری ئەوروپا لە نامەیەكدا بۆ كۆمیسیۆنی ئەوروپا داوایان كرد رێگە بە پەخش كردنی كەناڵی زارۆك تی ڤی و ئەوانەی دیكە بدرێت.
بە پێی ھەواڵێكی gazetekarinca كەناڵی زارۆك تی ڤی لە كۆی 160 كەناڵ لەناو ئەو چوار كەناڵە دایە كە زۆرترین بینەریان لە سوید ھەیە.
بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكە دەلیك دەمیرال لە ئامەد لەمبارەوە دەڵێت لە سوید خێزانە كوردەكان بۆ ئەوەی منداڵەكانیان فێری كوردی ببن، كەناڵی زارۆك تی ڤی بەكار دێنن.
JS