به ڤیدیۆ...بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یوڤێنتۆس چی روویدا؟
دیبالا و هیگواین به كۆمه‌ڵێك ریكۆرده‌وه خانمهپیرهكهیان دڵخۆش كرد
له گه‌ڕی (21)ـه‌مینی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی (ئارینا) میوانداریی لازیۆی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێ‌وڵام برده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 22 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی یانه‌ی لازیۆی شاری رۆما بووه‌وه، له خوله‌كی 5 پاوڵۆ دیبالا له ده‌رگه‌ی فیدریكۆ ماركێتی گۆڵپارێزی لازیۆی دا و گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 17 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی دووه‌می زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م 2 گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی یوڤی كۆتایی هات.
ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ یوڤێنتۆس (27)ـه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له یاریگه‌ی خۆی له سێریا ئه‌ی به‌ده‌ستهێنا، 64 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 9 گۆڵی لێكراوه.
ـ یوڤێنتۆس به كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی مایه‌وه، لازیۆش به 40 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م جێگیر بوو.
ـ گۆنزالۆ هیگواین كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه بۆ 15 گۆڵ زیاد كرد و هاوشانی ماورۆ ئیكاردی هاونیشتیمانی له یانه‌ی ئینته‌ر میلان پێشه‌نگی گرت.
ـ هیگواین له دوایین 5 یاری یوڤێنتۆسدا 7 گۆڵی تۆمار كردووه.
ـ پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئارجێنیتنا گۆڵی شه‌شه‌مینی بۆ یوڤی كرد.
ـ له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2015ـه‌وه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه كردووه، پاوڵۆ دیبالا له 47 یاری، 24 گۆڵی كردووه و 5 ئه‌سیستیشی هه‌بووه.