له سعوديه ژنێك به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه به‌م جۆره سه‌ما ده‌كات
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه تێيدا ژنێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك وه‌ستاوه و خواردنه‌وه‌ى كهولى ده‌خواته‌وه و سه‌ما ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه‌ى نيگه‌ران و توڕه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه تێيدا ژنێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك وه‌ستاوه و خواردنه‌وه‌ى كهولى ده‌خواته‌وه و سه‌ما ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه‌ى نيگه‌ران و توڕه كردووه.
گرته ڤيديۆييه‌كه ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه و پياوێك هاوڕێى ژنهكهيه و هه‌ردووكيان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى BMW سه‌ما ده‌كه‌ن و خۆيان مه‌ست كردووه و خهڵكانێكيش بۆ وێنهگرتنيان له ده‌وروبه‌ريان كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ژن و پياوه ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام تا ئێستا به ره‌سمى هيچ له باره‌ى چاره‌نووسيانه‌وه رانه‌گه‌يه‌ندراوه.